ڕیکەوتی (١٩-١٢-٢٠١٩) بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د. صلاح رضا سعید) سەرۆکی زانکۆی چەرموو و بەڕێز (د. خەتاب شێخانی) سەرۆکی لیژنەی یەکسانی جێندەری لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەڕێوبەرانی سەنتەرەکانی جێندەرناسی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لە سەرۆکایەتی زانکۆی چەرمۆ وۆرکشۆپی خستنەڕووی پرۆپۆزەڵی (پەیکەری سەنتەرەکانی جێندەرناسی لە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان) بەڕێوەچوو. سەرەتا سەرۆکی زانکۆ باسێکی لە پێکهاتەی زانکۆی چەرمووی کرد و دواتر بەڕێز (د. نیکۆڵا أشرف) بەڕێوەبەری سەنتەری جێندەرناسی لە زانکۆی چەرموو وۆرکشۆپەکەی پێشکەشی ئامادەبووان کرد و لایەنەکانی پرۆپۆزەڵەکەی خستەڕوو تیشکی خستە سەر تەوەرەکانی وە دواتر گفتوگۆی لەسەر کرا و تیایدا بەڕێوبەری سەنتەری جێندەرناسی زانکۆی جیھان-سلێمانی (د.ھەناو حسن محمد خان)چەند پێشنیار و ڕاوبۆچنێکی خستە ڕوو , هەر بەڕێزیشیان وەک ئەندامی لیژنەی پێداچوونەوەی پرۆپۆزوڵی پەیکەری کارگێڕی دەسنیشان کرا تاکو پێداچوونەوە و چەند گۆڕانکاریەکی تری تێدا بکرێت و پێشکەش بە وەزارەت بکرێت بۆ گفتوگۆی زیاتر و پاشان گشتاندنی بەسەر سەرجەم زانکۆکانی تردا
Related posts