بە رواری ٢٠١٩/١٢/٥ بە سەرپەرشتی بەرێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و بەئامادەبوونی د.ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، كۆنفرانسی ساڵانەی سەنتەرەكانی یەكسانی جێندەری لە زانكۆكانی كوردستان لە هوتێل هایكریستی شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
سەرەتای كۆنفرانسەكە بە ساتێك وەستان بۆ سەروەرانی نیشتمان و وتەی قوباد تاڵەبانی و پەخشان زەنگەنە بەرپرسی ئەنجومەنی باڵای خانمان دەستیپێكرد، پاشان لە چوارچێوەی چەندین پانێلدا بەڕێوەبەرەكانی سەنتەرەكانی یەكسانی جێندەری چەندین بابەتی گرنگیان وروژاند، یەكێك لەو پانێلانەی كە تیایدا دەربارەی ڕێگریەکانی بەردەم سەنتەرەکانی جێندەرناسی بوو لە زانکۆکاندا، (د. ھەناو حسن محمد خان ) بەڕێوبەری سەنتەری جێندەرناسی زانکۆی جیھان -سلێمانی وەک نوێنەری زانکۆ ناحکومیەکان بەشداری کرد کە تیایدا بە چەند خاڵێک کێشە و ئاستەنگەکانی خستە ڕوو لەگەڵ چەند پێشنیار و راسپاردەیەک بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ھەر لە درێژەی پانێڵەکەیدا ئاماژەی دا بەو چالاکی و پرۆژانەی کە سەنتەری جێندەرناسی زانکۆی جیھان – سلێمانی سەرەڕای ئاستەنگیەکان ئەنجامی داوە بە پشیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ .
Related posts