زانکۆی جيهان- سلێمانی بەشداریکرد، لە کۆنفرانسێك کە لە ٩/٩/٢٠٢١ لە شاری هەولێر ئەنجام درا . کۆنفرانسەکە لەلایەن چەند رێکخراوێکی نێوخۆیی ونێودەوڵەتیەوە رێكخرابوو بەئامادەبوونی نوێنەری چەندين وەزارەتی حکومەتی هەرێم وەکو: وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی رۆشنبيری , وەزارەتی وەرزش ولاوان، وەزارەتی پێشمەرگە، دەستەی ژينگەو گەشت وگوزاریی هەريم وە فەرمانگەی پەيوەنديەکانی دەرەوە.
ئامانج لە کۆنفرانسەکە، تاوتوێکردنی پرۆژە ياسایی رێکخستنەوەی کاری خۆبەخشی بوو لەهەرێمی کوردستان، ئەم کۆنفراسە بەشێكە لەپرۆگرامێکی سێ ساڵەی نێوان رێکخراوی فریاکەوتنی ميللی و رێکخراوی Leo Lagrange ی فەرەنسی، شایانی باسە لەزانکۆی جيهانی- سلێمانیەوە هەریەك لە (م.ی هێمن رشيد ئاغا )بەرێوەبەری دڵنيایی جۆری زانکۆ و (م.ی دژوار أنور) بەرێوەبەری ڕاگهیاندن و پەيوەندیەکانی زانکۆ ئامادەی کۆنفرانسەکە بوون.