
ڕۆژى چوار شەمە بەروارى 21/2/2018 زانکۆى جیهان بە نوێنەرایەتى کۆلێجى یاسا لە هۆتێل تایتانیک بەشداریان لە ۆرکشۆپێکى ڕێکخراوى کوردستان بۆ هەمووان بۆ پەرەپێدانى دیموکراسى کرد.
کۆلێجى یاسا بە نوێنەرایەتى بەڕێزان (د.إسماعیل نجم الدین نامق ، د . سیروان حامد احمد ، م. ئاسۆ حمە شین عبدالکریم ) بەشدارى ئەم ۆرکشۆپەیان کرد .
ئەم ۆرکشۆپە بە ئامادەبونى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بەڕێوە چوو،بەناوى (گفتوکۆیەکى کراوە لەنێوان سەرۆکایەتى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى ومامۆستایانى زانکۆدا ) بەمەبەستى وەرگرتنى ڕاو سەرنج و پێشنیارى مامۆستایانى زانکۆکان بۆ بە هەڵسەگاندنى ئەزمونى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لەخولى یەکەمیدا لە سایەى یاساى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان ژمارە (3) ى ساڵى (2009) .