بەشداریکردنى سەنتەرى جێندەرناسى زانکۆى جیهان- سلێمانى لە دووەمین ۆرکشۆپى ( چۆنیەتى بە بابەت کردنى یاساى بەرەنگار بوونەوەى توند و تیژى خێزانى لە ناو کولێجەکانى یاسا)
******
**
**
*****
رێکخراوی wola به هاوکاری رێکخراوی NED ۆرکشۆپی دووەمی له‌سه‌ر به‌بابه‌تکردنی یاسای به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی توندووتیژی خێزانی ئه‌نجامدا.
له‌پێناو به بابه‌تکردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندووتیژی خێزانی له‌ناو کۆلێجه‌کانی یاسا .به‌رواری ٢٠١٩/٤/٢٩ رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ کۆلێجی یاسای زانکۆی سلیمانی ، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌هاوکاری رێکخراوی (NED)ی ئەمریکی ۆرک شۆپی دووه‌می ئه‌نجامدا به ناونیشانی:
(چۆنیه‌تی به‌بابه‌ت کردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندووتیژی خێزانی له‌ناو کۆلێجه‌کانی یاسادا) به ئامانجی دیاریکردنی باشترین میکانیزم له پێناو به‌بابه‌تکردنی یاساکه له‌ناو کۆلێجەکانی یاسا، و له ۆرک شۆپه‌که نوێنه‌ری هه‌ریه‌ک له زانکۆی جیهان-سلێمانی ، زانکۆی ئەمریکی و و سه‌نته‌ری جێنده‌ری زانکۆکان و مامۆستایانی زانکۆ و راویژکاری رێکخراوی (NED) ی ئەمریکی ئاماده‌بوون که تیایدا هه‌ریه‌ک له راگری کۆلێجی یاسای زانکۆی سلێمانی و سه‌رۆکی رێکخراو و بەرێوەبەری پرۆژه،نوێنه‌ری سه‌نته‌ری جێنده‌ری زانکۆی جیهان و زانکۆی ئەمریکی بابه‌ت و وته‌ی خۆیان پێشکه‌ش کرد، و چه‌ند ته‌وه‌رێکی گرنگ باسکران له‌وانه‌ش :
1-خستنه‌رووی ئهوکاروچالاکیانهی که رێکخراو به هاوکاری رێکخراوی (NED) ی ئەمریکی ئه‌نجامی داون.
2-خستنه‌رووی گرنگی بوونی یاساکه بۆ کۆمه‌ڵگای کوردی و چۆنیه‌تی جێبه‌جێکردنی له دادگاکان.
3-گرنگی خوێندنی یاساکه وه‌کو بابه‌تێکی تایبه‌تی له‌ناو کۆلێجەکانی یاسا.
4- دیاریکردنی باشترین میکانیزم بۆ چۆنیه‌تی به‌بابه‌تکردنی یاساکه .
5-ڕۆڵی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا له بابەتکردنی یاساکه له سه‌رجه‌م کۆلێجەکانی زانکۆ حکومی و تایبه‌ته‌کان.
دواتر رێکخراو به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نه هاوبه‌شانه راسپارده‌و پێشنیاره‌کان له چوارچێوه‌ی پرۆپۆزه‌ڵێک و به نووسراوی فه‌رمی ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ک له زانکۆکان و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌کات وبه‌مه‌به‌ستی به دیهێنانی ئامانجی ۆرک شۆپه‌کان.