
دوا بە دوای بەشداری کردنی ئەندامی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆمان بەرێز(گۆران خەلیل محمد) لە خولی تەندروستی و سەلامەتی نێودەوڵەتی (IOSH) لەبەرواری ٢٠١٩/٦/١٤ کەلەلایەن قونسوڵیەت و دەزگای ئایۆشی جیهانی لە بەریتانیا سەرپەرشتی دەکرێت بۆ ماوەی ٣ هەفتە خولەکە بەردەوام بوو بەشێوەیەکی تیۆری و پراکتیکی و لەکۆتایشدا تاقیکردنەوە. سەرکەوتووانە لە بەرواری ٢٠١٩/٨/٧ بڕوانامەکەی بەدەستهێنا کە هەنگاوێکە بۆ زیاتر بەرەو پێشچوونی زانکۆ لە بواری تەندروستی و سەلامەتی و زیاتر بە دامەزراوەیی کردنی بەڕێوبەرایەتیەکەمانە لە بواری تەندروستی و سەلامەتی نێودەوڵەتی و کارئاسانییە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەو بوارەدا.