بۆ به‌رز ڕاگرتنى ڕۆژى ئاڵاى كوردستان، خوێندكارانى كۆلێجى ياسا به ئاماده‌بوونى مامۆستايانى كۆلێج و فه‌رمانبه‌رانى زانكۆ ڕێوڕه‌سمێكى شايسته‌يان به‌و بۆنه‌يه‌وه سازدا.
سه‌ره‌تاى مه‌راسيمه‌كه به خوله‌كێك بێ ده‌نگى بۆ گيانى پاكى شههيدانى كوردستان ده‌ستيپێكرد و داوتر به‌ڕێز ڕاگرى كۆلێجى ياسا (د.زانا جلال سعيد) به نوێنه‌رايه‌تى به‌ڕێز سه‌رۆكى زانكۆ به ناوى ئه‌نجومه‌نى زانكۆ ووتارێكى پێشكه‌ش كرد، كه تيايدا تيشكى خسته سه‌ر گرنگى ئاڵا و به‌رز ڕاگرتنى يادكرنهوهى ئاڵا وه‌ك ڕه‌مزى به‌رخوودان و سه‌روه‌رى نه‌ته‌وه‌ى كورد، وه ئاماژه‌ى دا به‌وه‌ى كه ميللهتى كورد بۆ پاراستنى شكۆى نه‌ته‌وه‌ى كورد و ئاڵا پيرۆزه‌كه‌ى قوربانى زۆرى داوه، پێويسته له‌سه‌ر هاونيشتيمانيان پارێزه‌رى پيرۆزيهكانى ئاڵاى كوردستان بن .
دواتر خوێندكاران ووتارى خۆيان پێشكه‌ش كرد
كۆتايى مه‌راسيمه‌كه به‌په‌خش كردنى سروودى نيشتيمانى (ئه‌ى ڕه‌قيب) و هه‌ڵكردنى ئاڵاى پيرۆزى كوردستان كۆتايى هات.