
لە درێژەی کار و چالاکییەکانی زانکۆی جیهان _سلێمانی، لە چوارچێوەی بەشداری جۆری خوێندکاران و بەهرەمەندانی و زیاتر دەرکەوتنی توانا شاراوە و دیارەکانی خوێندکارانمان لە بەش و قۆناغە جیاجیاکانی زانکۆکەماندا. هاوکار و پشتیوانی خوێندکاری دوا قۆناغی خوێندنی یاسا (سەروەت تۆفیق) بووین، بۆ ناساندنی نوێترین بڵاوکراوەی کە کتبێکی فەرهەنگی شیکارییە بەناوی (فەرهەنگی زاراوەکانی یاسا، ئابووری، ڕامیاری)ە لە دوو مەراسیمی جیاواز بۆ خوێندکارانی بەیانیان و ئێوارانی کۆلێژی یاسا سازکرد.
ئەم کتێبە فەرهەنگێکی دەوڵەمەندە لە بوارەکانی (یاسا، ئابووری، ڕامیاری)دا، بەشی یاسایی (252) زاراوە، بەشی ئابووری (173) زاراوە، بەشی سیاسییەکەی (355) زاراوەی شیکاری لەخۆ دەگرێت.