ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتی (08-11-2020) شاندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌ردانی زانكۆی جیهان-سلێمانیان كرد، شانده‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێز (م.كریم عبدالرحمن عثمان) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی و ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی یه‌وه پێشوازیان لێكرا، سه‌ره‌تا به ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه تێدا كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه و سه‌رجه‌م ئه‌و كار و چالاكییانه‌ی كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تییه‌وه كراون خرایه‌ڕوو، هه‌روه‌ها جێ به‌جێكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و خاڵانه‌ی كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی .
پاشان سه‌ردانی كردنی به‌ڕێزیان بۆ ناو به‌ش و هۆڵه‌كانی خوێندن و هه‌ڵسه‌نگاندنیان له‌لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه كه تێدا ئاماژه‌یان به چه‌ند خاڵێكی گرنگ كرد له ڕووی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی زانكۆی جیهان-سلێمانی كه یه‌كێكه له هه‌ره زانكۆ باشه‌كان كه سه‌رجه‌م یاسا و ڕێساكانی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی تێدا په‌یڕه‌و كراوه، هه‌روه‌ها به خۆشحاڵییه‌وه سه‌رجه‌م تێبینی و پێشنیاره‌كانی به‌ڕێزیان به هه‌ند وه‌رگیرا.