ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتی(10-05-2022)پانێڵێك به‌ڕێوه‌چوو له ژێر ناونیشانی (بنیاتنانی توانا و به هێزكردنی تۆڕبه‌ندی گه‌نج له بواری پێكه‌وه ژیان و بنیاتنانی ئاشتی)، ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ( CDO , CSFJ ,METRO ) به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئاژانسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی (UNDP) به بودجه‌ی هاوكاری ئه‌ڵمانی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان ( م.هێمن رشید ئاغا بگ) به‌ڕێوه‌به‌ری دڵنیایی جۆری و (م.دژوار أنور أحمد) به‌ڕێوه‌به‌ری میدیا و په‌یوه‌ندییه‌كان، له زانكۆی جیهان-سلێمانی به‌شداربوون وه‌ك پانێڵست له‌م پانێڵه دا.
گرنگی چالاكییه‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یه بریتی بوون له :
- ئه‌نجام دانی خولی ڕاهێنان بۆ 112 میدیاكاری گه‌نج له 14 پارێزگای عێراق له‌سه‌ر (نوسینی ناوه‌ڕۆكی ئاشتیخوازانه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی وتاری رق و كینه).
- بڵاوكردنه‌وه‌ی 500 بابه‌تی میدیایی له وێبسایتی (تنوع) كه جه‌خت له‌سه‌ر ئاشتی و پێكه‌وه ژیان ده‌كه‌نه‌وه.
- ئاماده‌كردنی 4 پۆلیسی (سیاسه‌ت)ی كاركردنی ڕۆژنامه نوسی به شێوازێكی كارامه.
- ئاماده‌كردنی ڕێبه‌ری دیجیتاڵی ده‌زگا میدییایه عێراقییه‌كان.
- ئه‌نجامدانی 12 دیداری تایبه‌ت به كه‌سایه‌تییه باڵا كاریگه‌رییه‌كانی بواری ڕاگه‌یاندن له عێراقدا.
- ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمی له‌سه‌ر ڕه‌وشی میدیا له عێراقدا.
ئامانجی ئه‌م چالاكییه بریتی بوو له ئه‌نجامدانی گفتوگۆیه‌كی كراوه كه تێیدا ئاسته‌نگییه‌كانی كاری میدیای له هه‌رێمی كوردستانی عێراق بخرێته‌ڕوو، هه‌روه‌ها پێشنیاره‌كان بۆ كاراكردنی میدیا به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی پێكه‌وه ژیان و بنیاتنانی ئاشتی.