
ئه‌م توێژينه‌وه تيشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و گرێبه‌ستى كارانه‌ى كه ئه‌نجام ده‌درێت له‌سه‌ر به‌ئه‌نجام گه‌ياندنى كارێك دوور له شوێنى كارى ئاسايى و دابراو له كرێكاران ، ئه‌و شۆرشه زانياريهى كه كاريگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌ر ته‌واوى بواره‌كانى ژيان به دڵنياى كاريگه‌رى و ده‌رهاويشته‌ى خۆى هه‌بووه له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كانى كار كردن به جۆرێك كه كرێكار ده‌توانێت دوور له چاوى خاوه‌نكار و شوێنى كارهکەی كار ئه‌نجام بدات و له‌به‌رامبه‌ردا مافه‌كانى به‌ده‌ست بهێنێت ، به‌سه‌رنج دان له ياساكانى عێراقى تايبه‌ت به‌بوارى كاركردن و ياساى شارستانى عێراقى و ياساى بابه‌تى ماڵه ئهلكترونيهكانيش ئه‌و ڕاستيهمان لا ڕوون بۆته‌وه كه ياسادانهرى عێراقي ئه‌م بابه‌ته‌ى ڕێك نه‌خستووه ، له‌به‌ر ئه‌وه قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كردووه له چوارچێوه‌ى ياساى ئه‌و وڵاتانه‌ى كه ئه‌م بابه‌ته‌يان ڕێك خستووه ، ئه‌م بابه‌تى توێژينهوهيهش هاوشێوه‌ى هه‌موو توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستى ديكه كۆتايمان پێ هيناوه به گه‌يشتن به كۆمه‌ڵێك ده‌رئه‌نجام پرۆژهياسايهك وه‌ك راسپارده.