ۆرکشۆپێکی هاوبەشی نێوان بنکەى تەندروستى زانکۆى جیهان بەهەماهەنگى لەگەڵ بنکەى تەندروستى قوتابخانەى جیهان سەبارەت بە شێرپەنجەى مەمک .
سەرلەبەیانى ڕۆژى 25/11/2018 زانکۆى جیهان-سلێمانى وقوتابخانەى جیهان ۆرکشۆپێکى هاوبەشیان بۆ ڕێکخراوى پەروەردەى خێزانى بە ناونیشانى (هۆشیارى تاک لەسەر شێرپەنجەى مەمک ) ڕێکخست .
ڕێکخراوى پەروەردەى خێزانىf.e.o لەساڵى 2011 دامەزراوە لەسەر بنەماى پێشخستنى پەروەردە لەناوەندەکانى خوێندن و خێزان وە لە یانزە سێکتەر پێک هاتووە .
ۆرکشۆپەکە لەلایەن بەڕێز م.رووف سابیر ڕشید بەڕێًوەبەرى ڕێکخراوى پەروەردەى خێزانى و د.فوئاد احمد حسێن پێشکەشکرا ،کە تیایدا ژمارەیەک لە مامۆستایان و کارمەندان و خوێندکارانى هەردولا بەشداریان تێدا کرد.
لەۆرکشۆپەکەدا هۆکارەکانى توشبوون بەنەخۆشیەکە و پێدانى هۆشیارى خێزانى وە بەتایبەتیش ژنان وە زوو دیاریکردنى نەخۆشیەکە چۆنیەتى مامەڵە کردن لەگەڵ نەخۆشیەکە زوو چارەسەرکردنى لە نەخۆشخانەکاندا ونەهێشتنى تەشەنەسەندنى باسکرا .
Related posts