(هەڵسەنگاندنى یاسایی ڕێکارەکانی دەستپێکردنی پرۆسەى خۆێندن لە زانکۆ حکومی وتایبەتەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2020- 2021)
لەبەر ڕۆشنایی ڕێنمایی وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی پەیوەست بەدەستپێکردن و ڕاییکردنی پرۆسەی خوێندن بەڕەچاوکردنی ڕێکارە خۆپارێزیەکان لە بڵاوبونەوەى پەتای کۆرۆنا ( کۆڤید19)،
لەڕێکەوتى 12/10/2020 هەردوو کولێجى یاسا وکارگێڕى زانکۆى هەڵەبجە و کۆلێجى یاسای زانکۆى جیهان -سلێمانى دواى ژمارەیەک کۆبونەوەو ئامادەکاریى، هەستان بەئەنجامدانى ۆرکشۆپێک لە ژێر ناونیشانى (هەڵسەنگاندنى یاسایی ڕێکارەکانی دەستپێکردنی پرۆسەى خۆێندن لە زانکۆ حکومی وتایبەتەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2020- 2021)) بە مەبەستى هەڵسەنگاندنى یاساو ڕێنمایەکانى تایبەت بە پرۆسەى خوێندن و گونجاندن لە گەڵ ئەو باردۆخە نوێیانەى کە هاتونەتە پێش، لە پێناو ئامادەکردنى پرۆژە پێشنیاری پێوست بۆ دیارى کردنى ئەو یاسا و ڕێنمایانەى کە پێوستیان بەپێداچونەوە هەیە، بە شێوەیەک بگونجێت لەگەڵ پرۆسەى خوێندن لە سەردەمى کۆرۆنادا لە ناوەندەکانى زانکۆ، لە هەمان کاتدا چارەسەرکردنی دژکاریی لەنێو یاساو ڕینمایەکانی تایبەت بە خوێندن لە حاڵەتى ئاسایی پێشو و نائاسایی ئێستادا، هەروەها پڕکردنەوەى هەربۆشایەکی یاسایی لەڕێگەی پێشنیازکردن بۆ دەرکردنی ڕێنمایی وچارەسەریی یاسایی پێوست دەربارەیان. وکارەکانی ۆرکشوپەکە بەسەر دوو تەوەرەدا دابەشەکرا وگفتوگۆیان لەسەر کرا :
تەوەرەى یەکەم : پێداچونەوە بە یاساو ڕێنماییەکانى تایبەت بە پرۆسەى خوێندن :
– خوێندنى دەرەوەى کەمپەس( ئەلکترونى) ، گونجاندنى لەگەڵ یاسا بەرکارەکانى پێشوو.
– پێداچونەوە بەڕێنماییەکانى پێشوى تایبەت بە ئامادەبونى خوێندکاران، بە تایبەت لە بەرتوشبونیان بە پەتای کۆرۆنا پێوستىیان بە ماوەیەکی دیارینەکراو هەیە بۆ چارسەر.
– دەرکردنى ڕێنمایى پێویست بۆ پرۆسەى خوێندن لە سەردەمى کۆرۆنادا لە پێناو دروست نەبونى بۆشایى یاسایى.
– پێداچونەوە بە ڕێنمایەکانى میواندارى و گواستنەوەى خوێندکاران لە نێوان زانکۆکاندا ، وفراوانکردنی چوارچێوەی ئەو چارەسەرییە بەجۆرێک میوانداریەکە لە نێوان زانکۆ حکومى و تایبەتیەکانیش بگرێتەوە.
– پێداچونەوە بە ڕێنماییەکانى تاقیکردنەوەکان، کەڵک وەرگرتن لە کەموکورتیەکانى تاقیکردنەوە بە شێوەى پێشکەشکردنی ڕاپۆرت کە بۆ تاقیکردنەوە کۆتاییەکانی ساڵی خوێندنى 2019-2020 پەیڕەو کرا، لە بارێکدا گەر نەتوانرا تاقیکردنەوەکان لە ناو کەمپەس ئەنجامبدرێن.
– پێداچونەوە بەڕێنماییەکانى تایبەت بە پرۆسەى دڵنیایى جۆریى خوێندن بەڕەچاوکردنى ڕێکار و ڕێنماییە تەندروستیەکان تێیاندا.
– پێداچونەوە بە پێدانى بەشى ناوخۆیى بە خوێندکاران بە شێوەیەک لە گەڵ ڕێکار و ڕێنماییە تەندروستیەکان بگونجێت
تەوەری دووەم : ئەو ئەگەرانەى پێوستە چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە:
– توشبونى مامۆستاى بابەت بە ڤایرۆسى کۆرۆنا، بڕیاردان لە سەر پەکنەکەوتنى پرۆسەى خوێندن
– توشبونى خوێندکار بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە حاڵەتى تاقیکردنەوەکانى خولی دووەم.
– ڕەچاوکردنى باردۆخى خوێندکاران لە بەشەناوخۆیەکاندا.
ئەم تەوەرانەو چەندین تەوەرەى تر خرانە بەرباس وگفتوگۆی مامۆستایانی بەشدار بوو وپێشنیاز و ڕاسپاردەى پێوستیان لە بارەوە تاوتوێکران، ولەکۆتایشدا بڕیاردرا لە سەر پێکهنانى لیژنەیەک لە نێوان هەردوو کۆلێج بۆ نوسینەوەی پێشنیاز و ڕاسپاردەکان وەک پرۆژەیەک ئامادەبکرێت و ئاراستەى وەزارەتى خوێندنى باڵا وتوێژینەوەی زانستی بکرێت .