(م. دژوار أنور) بەڕێوەبەری میدیا و پەیوەندییەکانی زانکۆی جیهان – سلێمانی چالاکییەکی پیشکەش کرد, بە خوێندکارانی بەشی زمانی ئینگلیزی بەئامادەبوونی (م. هێمن رشید آغا )بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانکۆ.
لەم چالاکییەدا زانیاری پێویست لەسەر کۆمپانیای غەزە سکای گیک (GSG) خرایەڕوو، وە هەروەها باس لەو دەرفەتە کرا کە ڕادەگهیهنێت بۆ وەرگرتنی پێشکەشکاران لەشارەکانی هەولێر وسلێمانی لە نێوانياندا خۆێندکاران وکارمەندانی زانکۆکەمان لەئەکاديميای Freelance – کاری سەربەخۆی غەزە سکای گیك. پرۆگرامی Freelance کاری سەربەخۆ پرۆگرامێکی 3 مانگەی بێ بەرامبەری ئۆنلاینە بۆ کەسانی بەهرەدار، بەشداربوو تێیدا فێری چۆنیەتی بەکارهێنانی توانا دیجیتاڵیەکانی دەکرێت بۆ دۆزینەوەی هەلی کاری فریلانس لەبوارەکانی ئايتی، وەرگێران وگرافيك ديزاين.
دەرچووانی پرۆگرامەکە دەتوانن هەلی کاری سەربەخۆ دەستەبەربکەن لەدەرەوەی شارەکانی خۆیان وەبەشێوەی ئۆنلاين، بۆیە ئەمە دەرفەتێکی زێرينە بۆ ئەوانەی ئارەزووی بەشداری کردنیان هەیە. ئەم پرۆگرامە بەهاوبەشی لەلایەن رێکخراوی MERCY CORPS ی ئەمريکیەوە لەگەل غەزە سکای گيك (GSG) ئەنجام ئەدرێت. ئەم هەلە لەدەست مەدە وە دەتوانيت لەرێگای ئەم لينکەی خوارەوە خۆت تۆمار بکەيت:
تێبینی : – دوا وادە بۆ پێشکەشکردن ٣/١/٢٠٢١