
ئەنجامدانی وێبینارێکی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی (ڕاڤەی کاریگەرییەکان و لێکەوتە یاساییەکانی کۆڤید– ١٩)
لەڕۆژانی شەممە و یەك شەممە ڕێکەوتی ١٣,١٤ی مانگی ئازار ٢٠٢١ وێبینارێکی نێودەوڵەتی هاوبەش لەنێوان زانکۆی کوردستان و ژمارەیەك لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەهاوبەشی زانکۆی جیهان-سلێمانی ئەنجامدرا.
ڕۆژی یهكهم: وێبینارەکە دهستی پێكرد وە ئەم پانێڵانە پێشکەشکران:
١. ڕەهەندە یاساییەکانی کۆرۆنا لەڕوانگەی یاسای گشتی و تایبەتەوە، کە تێیدا هەردوو مامۆستای زانکۆمان بەڕێزان: د. ئیسماعیل نجم الدین زەنگەنە و د. فرهاد حاتم حسین هەریەکەو بە پێشکەشکردنی پەیپەرێکی زانستی بەشداربوون.
٢. ڕەهەندە یاساییەکانی پەتای کۆرۆنا لەڕوانگەی یاسای تاوانکاری، مافی مرۆڤ، و نێودەوڵەتییەوە، و پانێڵەکە بەبەڕێوەبەرێتی مامۆستای زانکۆمان بەڕێز د. زانا رفیق سعید بەڕێوەبرا، وە تێیدا مامۆستای زانکۆمان د. ئارام محمد سعید صالح بەپەیپەرێکی زانستی بەژدار بوو لەگەڵ مامۆستیانی زانکۆ هاوبەش و بەشداربووەکانی دیکە.
ڕۆژی دووەم: تایبەت بوو بە پێشکەشکردنی توێژینەوەکان بە زمانی فارسی وە تێیدا سێ پانێڵ پێشکەشکران:
١. کاریگەری و دەرهاویشتەکانی کۆرۆنا لە ڕوانگەی یاسای بازرگانی و یاسای خێزانەوە
٢. لێکەوتەکانی کۆرۆنا لەروانگەی یاسای نێونەتەوەییەوە
٣. ڕەهەندە تاوانکاری و مافە مرۆییەکانی ڕووبەربونەوەی تەشەنە سەندنی پەتای کۆرۆنا