سیمینارێک لەکۆلێجى یاساى زانکۆى جیهان –سلێمانى .
ڕۆژى چوار شەمە بەروارى 24-10-2018 سیمینارێک بەناونیشانى (تایبەندمەندیەکانی دادگاى تاوانى نێودەولًَەتى )لەلایەن پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر (د.زانا ڕەفیق سعید) پێشکەشکرا .
سەرەتاى سیمینارەکەبە ناساندنى دادگاى تاوانى نێودەوڵەتى و جۆنیەتى دروست بونى و باسى لەو هۆکارانە کرد کەواى لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى کرد بیر لە دروست کردنى دادگایەکى لەو شێوەیە بکەنەوە،پاشان پێکهاتەى دادگا بۆئامادەبوان ڕونکرایەوە .
لەتەوەرێکى ترى سیمینارەکەدا باسى لە تایبەندمەندیەکانى دادگاکە کرد لەڕوى بابەت و شوێن و کاتەوە ،ئەو تاوانانەى شیکردەوە کەدەچنە ژێر دەسەڵاتى ئەم دادگایە و دەتوانێت لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەس و لایەنانە بکات کە ئەو جۆرە تاوانانە ئەنجام دەدەن ،پاشان ئەو ئاستەنگانەى ڕونکردەوە کە لەبەردەم ئەم دادگایەدایەو ڕەخنەو پێشنیارەکانى خۆیانى خستە ڕوو.
لەکۆتایدا ئامادەبوان بە پرسیارو ڕونکردنەوەو پێشنیارەکانیان سیمینارەکە کۆتاى هات.