
له رِێكهوتى 17/ 09/ 2019 له هۆڵى سيميناراتى زانكۆى جيهان، سيمينارێك له لايه‌ن به‌رێزان ( د.سيروان حامد أحمد- به‌ڕێوه‌به‌رى دڵنياى جۆرى زانكۆ و م. چێوان جلال محمد) پێشكه‌ش كرا له سه‌ر( ناساندنى تۆماركردنى چالاكيه زانستيه‌كان به شێوه‌ى ئه‌لكترۆنى)، بۆ سه‌رۆكى ليژنه‌ى دڵنياى جۆرى كۆليج و به‌شه‌كانى زانكۆ، تێیدا چۆنيه‌تى تۆماركردنى چالاكيه زانستيه‌كانى زانكۆ به شێوه‌يه‌كى ئه‌لكترونى ڕون كرايه‌وه له هه‌مان كاتدا ئاماژه به كاراكردنى سيسته‌مه‌كه كرا بۆ ساڵى خۆێندنى 2019-2020، له هه‌مان كاتدا لايه‌نه باشيه‌كانى ئه‌م سيسته‌مه بۆ ئاماده بوان ڕونكرايهوه.
له كۆتايدا سه‌رنج و تيبينى ئاماده بوان خرايه رِوو له سه‌ر سيسته‌مه‌كه و چونيه‌تى كاركردنى.