ئەنجامدانى سیمینارێک دەربارەى ڕانکینى سایتى زانکۆى جیهان –سلێمانى .
بەروارى 31/7/2018 زانکۆى جیهان –سلێمانى سیمینارێکى بە ناونیشانى (چۆنیەتى و شێوازى بەرزکردنەوەى ڕانکینى سایتى زانکۆ) لەلایەن د.ئارێز محمد اسماعیل سەرۆکى لیژنەى وێب سایت و م.چێوان جلال ئەدمینى سایتى زانکۆ و میر کاوە قادر نوێنەرى کۆمپانیاى مایزۆن ئەنجامدا .
بە ئامادەبونى سەرۆکى زانکۆى جیهان-سلێمانى بەڕٍێز پ.ى.د. واحد عمر محى الدین و یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و خوێندکاران بەڕێز پ،ى.د. ئومێد ڕەفیق فەتاح و ڕاگرو ژمارەیەک لە سەرۆک بەش و مامۆستایان سیمینارەکە بەڕێوە چوو.
سیمینارەکە ماوەى دوو کاتژمێر بەردەوام بوو کە تیایدا سەرجەم خاڵە سەرەکیەکان کە پێویستن لە بەرزکردنەوەى ڕانکینى سایتى زانکۆ باس کران. ئەمە لەکاتێکدایە کە ساڵانە ڕانکینى سایتى زانکۆکان لە لایەن سایتى وێبۆ مەتریکەوە دیارى دەکرێن کە باوەڕ پێکراوە لەسەر ئاستى ناوەو دەرەوەى وڵات کە لەزۆربەى وڵاتانى دیکەش بۆ ئاستى سایتە ئەکادیمیەکانییان دەگەڕێنەوە بۆ ئەم سایتە.
سایتى نوێى زانکۆى جیهان-سلێمانى کەماوەى نزیکەى دوو ساڵە بەشێوەیەکى ڕەسمى لەلایەن زانکۆوە خراوەتە کار،کە سایتێکى نوێ و مۆدێرنە کۆمەڵێک فیچەرو خاسێتى زۆر باش لەخۆ دەگرێت کە خزمەت بە مامۆستایان و ستاف و خوێندکاران دەکات کە توانیویەتى پلەى (59)یەم بەدەست بهێنێت لەکۆى (92) سایت لە سەرانسەرى عێرافدا ، ئەمەش دەستکەوتێکى گرنگە بۆ زانکۆ بە بەراورد بە ماوەى تەمەنى سایتەکە .
کلیک لێرەبکە بۆ بینینی ڕانکینی هەموو سایتەکان لە سایتی وێبۆمەتریک.